٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

هێرشێكی داعش تێك شكێندرا و ٣٢ تیرۆریست كوژران

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- ئەمڕۆ هێرشێكی تیرۆریستانی داعش لە بەنداوی مووسڵ تێك شكێندرا و لە ئاكامدا ٣٢ تیرۆریست كوژران.

بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش لە دووڕێیانی بەنداوی مووسڵ هێرشیان كردە سەر هێزی پێشمەرگە، بەڵام بە توندی ڕووبەڕوویان بوونەوە و تیرۆریستان تێك شكێندران، هەروەها زیانی زۆریان پێ گەیەندرا و ٣٢ تیرۆریست كوژران و ئەوانەی دیكەیش رایان كرد، بەڵام لە باشووری مووسڵ ٢١ لەوانە لەلایەن داعشەوە دەستگیر كران و دواتر گوللەبارانیان كردن".
(مەموزینی) گوتیشی، هەر ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش رۆژنامەنووسێكیان گولەبباران كرد.
زیاتر گوتی، تیرۆریستانی داعش هەر ئەمڕۆ ٦٠ وێنەگریان دەستگیر كردووە بە بیانووی ئەوەی وێنەگرتن حەرامە و، دواتر شەش لەوانە گوللەباران كراون.
بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار