حكوومه‌تی ئانكارا: ئێستا عێراق دابه‌ش بووه.. ناوچه‌كه له‌به‌رده‌م سایكس پیكۆیه‌كی نوێدایه

ئانكارا-KDP.info- حكوومه‌تی ئانكارا وایده‌بینێ كه، ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست له‌به‌رده‌م دابه‌شبووندایه، كتومت وه‌ك ئه‌وه‌ی سایكس پیكۆ؛ ئاماژه‌یشی دا كه عێراق ئێستا به‌سه‌ر سێ پارچه‌دا دابه‌ش بووه.
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا(نه‌عمان قورتولموش) ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ''ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست له‌به‌رده‌م دابه‌شبوونێكی نوێدایه هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی سایكس پیكۆ، كه پاش یه‌كه‌م جه‌نگی جیهانی سنووری وڵاتگه‌لێك به (مه‌سته‌ره) كێشران.''
(نه‌عمان قورتولموش) ڕوونی كرده‌وه ''ئه‌و سنووره‌ی كه له رابردوودا له نێوان وڵاتاندا كێشراوه، پاشخانی مێژوویی نییه، عێراقیش ئێستا دابه‌شی سێ پارچه بووه، لیبیا دابه‌شی دوو پارچه بووه و یه‌مه‌نیش به هه‌مان شێوه، میسریس له ڕووه سیاسییه‌كه‌یه‌وه دوو به‌شه، سووریایش ده‌یان به‌ش و، به‌ڵام هه‌رچی جه‌زایر و توونسن ئێستا دۆخه‌كه‌یان ئارامه.''
جه‌ختیشی كرده‌وه له ''ڕۆڵی ڕۆشنبیرانی وڵاتانی عاره‌ب گرینگ كه تێیدا ڕۆڵی خۆیان ببینن و ئاشكرای بكه‌ن كه چ ڕوو ده‌دات، هه‌روه‌ها پێویسته كار بۆ ئه‌وه بكه‌ن چاره‌یه‌كی سیاسی بۆ ناوچه‌كه بدۆزنه‌وه، تا دۆخه‌كه له‌وه ئاڵۆزتر نه‌بووه.''
ڕێككه‌وتننامه‌ی سایكس پیكۆ له ساڵی 1916 به نهێن و له نێوان دیپلۆماتكاری فه‌ره‌نسایی(فرانسوا جۆرج پیكۆ) و دیپلۆماتكاری به‌ریتانیایی(مارك سایكس) له‌دایك بووه.
زریان زیاد




