باراك ئۆبامایش پەیوەندیی بە تویتەرەوە كرد

ئەمەریكا-KDP.info-بە گوێرەی ڕاپۆرتێكی "تەلێگراف"، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا (باراك ئۆباما) دوێنێ یەكەمین تویتی لە ئەكاونتی فەرمیی خۆیەوە بڵاو كردەوە.
ئەكاونتەكەی (باراك ئۆباما) بەناوی (پیئۆتییوئێس)ـە كە كورتكراوەی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكایە. (ئۆباما) لە یەكەم تویتیدا نووسیوویەتی: (هەلاو تویتەر). هەر بە بڵاوبونەوەیشی سەرنجی سەدان هەزار كەسی ڕاكێشاوە.
بۆ بەخێرهێنانیشی (بێڵ كلینتن)، (جۆو بایدن)، (جۆن كێری) و پایەبەرزەكانی دیكەی ئەمەریكا لە ڕێگەی تویتەرەوە پێشوازیی یەكەم تویتیان لێ كردووە.
(باراك ئۆباما) هەر لە تویتەكەیدا نووسیویەتی: دوای شەش ساڵ، لە كۆتاییدا ئەكاونتێكیان پێ دام. هەڵبەتە ئەكاونتێكی چالاكی لە (٢٠٠٧)ـەوە هەبووە، بەڵام لەلایەن ستافی سەرۆكایەتیی كۆشكی سپییەوە بەڕێوە براوە، لێ ئەو ئەكاونتە نوێیەی هیی خودی خۆیەتی.
و/ خالید ئەحمەد




