توێژەرێکی ئەمەریکایی: عێراق پرسێکی دۆڕاوە؛ داعشیش دەزانێ چ دەکا

نیویۆرک-KDP.info- توێژەری بواری هەواڵگریی ئەمەریکایی(ڕۆبێرت بیێر) باوەڕی وایە کە، پرسی عێراق پرسێکی دۆڕاوە؛ ئاماژەیشی دا، ڕێکخراوە تیرۆریستەکەی داعش لە عێراق و شام دەزانێ چ دەکا. دەیشڵێت کە دەبینین کە ڕەمادی بووە بە گۆمی خوێن.
ئەم گوتانەی ئەو توێژەرە ئەمەریکاییە کە کار بۆ سی ئێن ئێن دەکات، دەربارەی ستراتیژیەتی ئەمەریکا و هەوڵەکانیەتی بۆ بە یەکپارچەیی هێشتنەوەی، ئەو دەڵێ، "پێم وایە لە ساڵی ٢٠٠٣ـوە شکستمان بردووە.. سەرۆکی هەرێمی کوردستان(مەسعوود بارزانی) کە هەر دە ڕۆژ پێشتر لە واشنتن بوو، بە کۆشکی سپی ڕاگەیاندووە کە، ئەگەر اممەڵەی بەغدا هەر ئاوا بێ و هەقەبەشی نەوتەکەمان نەداتێ ئەوا لە عێراق جیا دەبینەوە؛ ڕاشکاوانەیش دەڵێم کە، سەرباری انردنی چەک و پشتیوانییە سەربازییە ئاسمانییەکانمان، عێراق ناگەڕیتەوە دۆخی پێشووی."
(ڕۆبێرت بیێر) هەروەها گوتی: "لەو ناوچانەی کە داعش داگیریان دەکات، لە ماوەی ٢٤ سەعاتدا هەموو ئەوانە دەکوژێ کە پشتیوانی لە حکوومەتی عێراق کردووە، هەربۆیە کۆی ئەو سەربازانەی کە لە لایەن داعشەوە گیراون، بێ لە ئەوانەی لە بارەگای ەفرماندەیی ئەنبار بوون، دەیانکوژێ و گۆمی خوێنیان پێ دروست دەکات.. بە باوەڕی من ئەم هاوینە و تا پاییزیش هەڵمەتی ڕزگارکردنی مووسڵ بەرپا ناکرێ، بۆیە دەبێ ڕێگەیێکی دیکەی جیاواز بۆ مامەڵە لەگەڵ ئەم پرسە بدۆزینەوە."
ئاماژەیشی دا، "زۆرینەی سەرکردە سەربازییەکانی داعش دەزانن چ دەکەن، ئاخر ئەوان سەربازی پێشووتری ڕژێمی (سەددام)ـن و پێشتریش خەڵکیان زۆر کوشتووە و پڕۆسەی پاکتاوی نەژادییان لە زۆر ناوچە بەڕێوە بردووە.. باوەڕیشم وا نییە حکوومەتی عێراق بتوانێ وەها بە زوویی ڕەمادی بگێڕێتەوە، بەڵام دەشێ ببێ بە گۆمی خوێن، چونکە ئەوکات دەبێ بە بەرانبەربوونی سوننە و شیعە، کەسیش نازانێ ئاکامەکەی چ دەبێ."
زریان زیاد




