٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

داوا دەکرێت لە ڕۆژی جیهانی منداڵاندا ڕێزی منداڵە شەهید بگرین

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  بڕیاردەری لیژنەی کاروباری پەرلەمانی کوردستان ده‌ڵێ، پێشنیازیان کردووە لە ڕۆژی جیهانیی منداڵان لەناو پەرلەمانی کوردستاندا ڕێز لە منداڵە شەهیدەکان بگیرن و پەرلەمانتاران مەدالیایان پێشکەش بکەن.

(مەدینە شەرنەخی) بڕیاردەری لیژنەی کاروباری پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "وەکو لیژنەی کاروباری پەرلەمان پێشنیاریان داوەتە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان لە 1/6 واتە لە ڕۆژی جیهانی منداڵاندا ئەو 111 منداڵە شەهیدەی باوکیان لە شەڕی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکەی داعشدا شەهید بوونە، بێنە ناو پەرلەمان و، لە جێگای ئەندام‌پەرلەمانەکاندا دابنیشن و، ئەندامان بە پێوە بوەستن و، سەرۆکی پەرلەمانیش وتارێکیان بە ناوی پەرلەمانەوە پێشکەش بکات."

(مەدینە شەرنەخی) گوتیشی، دوای وتارەکەش هەر پەرلەمانتارێک و، مەدالیایەکی تایبەت پێشکەش بکات بەو منداڵە شەهیدەی لە جێگاکەیدا دانیشتووە.

(شەرنەخی) دەڵێ، ئەم کارە بۆ ئەوەیە منداڵە شەهیدان وا نەزانن لەبیر کراون و ڕێزیان لێ نەگیراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، پێشنیارەکەیان ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کردووە و، چاوەڕێی وەڵام دەکەن.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار