لیژنه یاسایى په‌رله‌مان بە سێ پڕۆژه‌یاسا سیسته‌مى داواكارى گشتى چالاک دەکا

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆكى لیژنه‌ى یاسا له پەرلەمانى كوردستان ڕایده‌گه‌یێنێت وا سێ پڕۆژه‌یاسایان ڕێک خستووە و، لە پەرلەمانیشدا خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌میشیان بۆ كراوه. جا ده‌كرێتە یه‌ك پڕۆژه و پاشان پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى بۆ بكرێت.
سه‌رۆكى لیژنه‌ى یاسا له پەرلەمانى كوردستان (ڤالا فه‌رید ئیبراهیم) به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "له باره‌ى سیسته‌مى داواكارى گشتى له هه‌رێمى كوردستان سێ پرۆژه‌یاسا پێشكه‌ش به په‌رله‌مان كراوه و خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌میان بۆ كراوه و ئاراسته‌ى لیژنه‌ى یاسا كراوه؛ ئێمه‌ش له لیژنه‌كه‌دا چه‌ند وۆركشۆپێكمان کرد و دواكۆبوونه‌وه‌ى خۆیشمان له‌سه‌رئه‌و بابه‌ته كردووه."
( ڤالا فه‌رید) گوتیشی: "له دواكۆبوونه‌وه‌دا به ئاماده‌بوونى داواكارى گشتى و شه‌ش ئه‌ندامیان و سێ دادوه‌رەکەی ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاراندا کۆ بوونەوە له‌سه‌ر ئەو بابه‌تە یاسایانە؛ ئه‌و به‌ڕێزانه پێیان باش بوو بابه‌تى یاساى داواكارى گشتى بخرێته دواى كۆنگره‌ى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى (مؤتمر سلطه قضائیه) كه له 29ـى ئه‌م مانگه‌دا ده‌به‌سترێت؛ ئەوە بوو بابه‌ته‌كه خرایە دواى كۆنگره‌كه.
سه‌رۆكى لیژنه یاسای پەرلەمانى كوردستان دەیشڵێت: "دواى ئه‌م كۆنگره‌یه دیسان لیژنه‌ى یاسا له‌گه‌ڵیاندا کۆ دەبێتەوە هەتا یاساى داواكارى گشتى ڕێک بخەنەوە؛ پاشان هه‌ر سێ پڕۆژه‌كه ده‌كه‌ین به یه‌ك پڕۆژه‌یاسا و، ئینجا پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تیی پەرلەمانی ده‌كەین بۆ ئه‌وه‌ى خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى بۆ بكەن."
نه‌شوان به‌رزنجى




