یه‌كده‌نگیى كورد به‌رانبه‌ر به‌غدا به‌هێزتر بووه

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بى سیاسیى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى كوردستان ئاماژه به یه‌ك ده‌نگى كورد ده‌دات له به‌رانبه‌ر به‌غدا و ده‌ڵێت: "ئیتر ده‌ستى ده‌ستى پێكردنى به‌غدا قبووڵكراو نییه".
(عه‌بدوڵڵا وه‌رتى) ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسیى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامیى كوردستان له لێدوانێكدا به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند کە، كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌كان زۆر سه‌ركه‌وتوو بوو، به‌تایبه‌تى یه‌كده‌نگى و یه‌كهه‌ڵوێستیى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به‌رانبه‌ر به به‌غدا گوتىشی: "ده‌رفه‌تێكى دیكه‌ى گفتوگۆ ده‌درێته به‌غدا تا بزانرێت چۆن ڕێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ ده‌كات، له كاتێكدا ئه‌وان هه‌ر ڕۆژه و بیانوویێك به هه‌رێمى كوردستان ده‌گرن، بەڵام له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى دوێنێیش بڕیار درا ده‌رفه‌تێكى دیكه ده‌درێته به‌غدا تا بزانن لە ڕۆژانی دادێ چۆن پابه‌ندبوونى خۆیان به‌رانبه‌ر به ڕێككه‌وتنى هه‌ولێر نیشان ده‌ده‌ن؛ ئاخر ئەوان ناپرسن له خۆیان بۆچى ڕێككه‌وتن جێبه‌جێ ناكه‌ن."
(وەرتی) هەروەها دەڵێ: "سه‌رجه‌م ئه‌و پارانه‌ى كه ئێستا له‌لاى حكوومه‌تى عێراقە و مافى هه‌رێمى كوردستانه ده‌بێت بگه‌ڕێندرێته‌وه، چونكه ناكرێت ئێمه له هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانبه‌رانمان مووچه‌یان نه‌بێت و به‌غدایش بێهه‌ڵوێست بێت، دواتر ئه‌وه‌ى به‌غدا كردوویه‌تى دووجار پێشێلكردنى ڕێككه‌وتنه‌كه‌یه، یه‌كه‌م له ڕووى ڕێككه‌وتنه‌كه‌وه كه له‌نێوان دوو لایه‌ن كراوه، دووه‌م له ڕووى یاساییه‌وه كه پێشێلى یاسایى میزانییه‌ى 2015ـى عێراق."
كارزان هه‌ورامى




