٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

١٥٠ پاڵاوتە لە دهۆک داخران و ئەوانەی هەولێر و سلێمانییش دادەخرێن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  ئەندامێکی لیژنەی سامانە سرووشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، وەزارەتی سامانە سرووشتلەئێستادا دەست کراوە بە داخستنی پاڵاوتە نایاساییەکان و، وەک قۆناغی یەکەمی هەڵمەتەکەیش سەرجەم پاڵاوتە نایاساییەکانی دھۆک داخراون.

ئەندامی لیژنەی سامانە سرووشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان(بەیار دۆسکی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان هەڵمەتی داخستنی پاڵاوتە نایاساییەکان لە ھەرێمی کوردستانی بەرپا کردووە و، سەرەتایش لە پارێزگای دھۆک ئەو پرۆسەیە دەستی پێکردووە، کە ١٥٠ پاڵاوتە ھەبوون و هەر ھەموویان داخراون."

(بەیار دۆسکی) گوتیشی، "داوامان کردووە دەست بە داخستنی ئەوانەی ھەولێر و سلێمانییش بکرێت کە نزیکەی ٤٠٠ پاڵاوتەی نایاسایی دەبن، چونکە بەشێک لەوانە بەنزینی خراپ بەرھەم دەھێنن."

(دۆسکی) ڕوونیشی کردەوە، داخستنی ئەو پاڵاوتانە ھەنگاوێکی باشە بۆ ئەوەی چیتر ھیچ پاڵاوتەیەکی نایاسایی لە ھەرێمی کوردستان نەمینێت، چونکە جگە لە زیانەکانی دیکە، زیانی بۆ ژینگە و تەندروستیی ھاووڵاتیانیش ھەیە.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار