شنگال، فرۆکە جەنگییەکان 8 گورزیان لە داعش دا و 34 تیرۆریست كوژران

شنگال-KDP.info- بەرپرسێكی حزبی لە سنووری پارێزگای مووسڵ ده‌ڵێ، بەهۆی بۆردوومانی فرۆکە جەنگییەکانەوە بۆسەر مۆڵگەکانی تیرۆریستانی داعش، زیاتر لە 34 تیرۆریستی داعش تێدا چوون.
(سەعید مەموزینی) بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ بە مالپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، سه‌عات نۆی ئەمشەو فرۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان بە چڕی مۆڵگەکانی تیرۆریستانی داعشانیان لەنێو قەزای شنگال كوتا و، به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كانیش زیاتر لە 34 تیرۆرستی داعش کوژراون.
وه‌ك وه‌و گوتی، هاوپه‌یمانان هه‌ر به‌مشه‌وه 8 ئاسمانه‌هێرشیان ئه‌نجام داون و، به‌پێی ئاماره‌كه بێ، داعشیان باش كوتاوه.
هەژار مەموزینی




