كۆشكى سپى: له‌ده‌ستدانى ره‌مادى، نیشانه‌ى نسكۆى سوپاى عێڕاقه

واشنتۆن-KDP.info- كه‌وتنى شارى ره‌مادى له لایه‌ن گروەپە تیرۆریستەکەى داعشه‌وه نسكۆى سوپاى عێڕاقه.
(ئیریك شۆلته‌ز) گوته‌بێژى كۆشكى سپى بۆ (ڕۆیته‌رز) گوتى: "وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مەریكا و هاوپه‌یمانه‌كانى هاوكاریى هێزى عێڕاقى ده‌كه‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى شارى ره‌مادى، به‌ڵام كه‌وتنى شاره‌كه‌ى به نسكۆى سوپاى عێڕاق وه‌سف كرد."
(شۆلته‌ز) گوتیشى: "گومانى تێدا نییه كه ئه‌مه نسكۆیه، به‌ڵام گومانیش له‌وه‌دا نییه كه ئێمه هاوكارى عێڕاقییه‌كان ده‌كه‌ین و، ئێمه بڕوامان وایه هێزى عێڕاقى به هاوكاریى هێزه هاوپه‌یمانه‌كان ده‌توانن به ته‌واوى شاره‌كه بگرنه‌وه."
و. خه‌سره‌و حه‌مه‌ڕه‌شید




