٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

حەشدی شەعبییه‌كانی دیالە خرانە ئامادەباشییەوە

سەرچاوە: KDP.info

دیاله‌-KDP.info-  سەرچاوەیەكی ئەمنی لە دیالە ئاشكرای كرد، سەرجەم چەكدارانی حەشدی شەعبی لە دیالە خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بە مەبەستی ڕەوانەكردنیان بۆ رزگاركردنی شاری ره‌مادی.

سەرۆكی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە (سادق حوسێنی) بە كەناڵەكانی راگەیاندنی راگەیاند؛ سەرجەم چەكدارانی حەشدی شەعبی لە سنووری پارێزگای دیالە خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشیی تەواوەوە.


(سادق حوسێنی) گوتیشی، هێزێكی گەورەی چەكدارانی حەشدی شەعبی لە دیالەوە ڕەوانەی ره‌مادی دەكرێن، ئەمەیش بە مەبەستی بەشداریكردن لە پرۆسەی ئازادكردنی ئەو ناوچەیە و هاوكاریكردنی هێزەكان و هۆزەكانی سنووری پارێزگای ئەنبار.


هەر ئەمرۆ ئیدارەی ئەنجوومەنی پارێزگای ره‌مادی هەواڵی گەیشتنی سێهەزار چەكداری شیعەی بۆ ناوچەكە راگەیاند، كە بەشداری دەكەن لە رزگاركردنی ئەو ناوچانەی لە لایەن داعشەوە داگیر كراون. 


كاروان جاف

هەواڵی پەیوەندیدار