شیعەکان بەڵێنیان دا نههێڵن حەشدی شەعبی بچێتە ناو خورماتووهوه

خورماتوو-KDP.info- لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان لایەنە کوردستانییەکان و شیعەکاندا باس لە دانانی سنوورێک بۆ حەشدی شەعبی کراوە و، تێیدا شیعەکان بە زارەکی بەڵێنی ئەوەیان داوە کەچی دی رێگە نەدەن حەشدی شەعبی بچێتە ناو شارەوە.
بەرێوبەری ئاسایشی خورماتوو راید(فارووق ئەحمەد) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "ئەمڕۆ لایەنە کوردستانییەکان لەگەڵ لایەنە شیعە و تورکمانەکان کۆ بوونەوه و تێیدا لایەنی کوردی داوای کردبوو سنوورێک بۆ حەشدی شەعبی دابنرێت و، رێگە نهدەن بێنە ناو شارهوه و چی دی خهڵكی بڕفێنن و بكوژن و ئهوهی بیانهوێ لهو شارهدا بهرانبهر به ههر پێكهاتهیهك بیكهن، ئهگینا لێیان قبووڵ ناکەن، بۆیه لەئێستاوه رێگەیان لێبگرن باشترە و، با بە ئاشتی چارەسەر بێت و، خۆ ئهگهر كێشهی لێ بكهوێتهوه بە ئێمە و ئێوەیش چارەسەر نابێت، ئەوانیش بەڵێنی زارەکییان داوە کە ئەمە چارەسەر بکەن.''
راید(فارووق ئەحمەد) گوتیشی، بڕیارە بۆ ئەوەی ئەو کێشەیە چارەسەر بێت، 28ی ئەم مانگە جارێکی دیکە کۆ ببنەوە، بۆئەوەی بگەنە رێککەوتن، بەڵام نازانن كه شیعه تاچەند بەو رێککەوتنە زارهكییهیانهوه پابهند دهبن.
بڵند ئیبراھیم




