چوارشه‌ممه ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی ده‌ستوور هه‌ڵده‌بژێردرێن

هه‌ولێر-KDP.info- بڕیاره رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو په‌رله‌مانی كوردستان كۆ ببێته‌وه و له دانیشتنه‌كه‌دا ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی ده‌ستوور هه‌ڵده‌بژێردرێن.
ئه‌ندامی فڕاكسیۆنی زه‌رد له په‌رله‌مانی كوردستان (نازم هه‌ركی) به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: "رۆژی چوارشه‌ممه په‌رله‌مانی كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه و كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌یش له سێ خاڵ پێك دێت".
سه‌باره‌ت به خاڵه‌كانی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه (نازم هه‌ركی) گوتی، خاڵی یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌ی ده‌ستووری كوردستان ـ عێراق بۆ ڕاپرسییه، به‌پێی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (٤)ـی ساڵی ٢٠١٥ یاسای ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌ی ده‌ستوری كوردستان ـ عێراق بۆ ڕاپرسی.
گوتیشی: "خاڵێكی دیكه گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌یاسای هه‌مواركردنی یاسای باری كه‌سی ژماره ١٨٨ـی ساڵی ١٩٥٩ـیه، به‌پێی مادده‌كانی (٧٢، ٧٤ و ٧٥) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (١)،ی ساڵی ١٩٩٢ـی هه‌مواركراو.
راشیگه‌یاند، هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ ئه‌م پڕۆژه‌بڕیار و یاسایانه‌ی خواره‌وه ده‌كرێت:
١ـ پڕۆژه‌یاسای پێداچوونه‌وه و رێكخستنه‌وه‌ی خانه‌نشینیی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی.
٢ـ پڕۆژه‌یاسای به‌ركاركردن و هه‌مواری یاسای گرتنی مایه‌ی قاچاغ و قه‌ده‌غه‌كراوی ئاڵوگۆڕِكردن له بازاڕه نێوخۆییه‌كان ژماره (١٨)ـی ساڵی ٢٠٠٨ـی هه‌مواركراوی عێراقی فیدراڵ.
٣ـ پڕۆژه‌ی یاسای هه‌مواركردنی جێبه‌جێكردنی یاسای جێبه‌جێكردنی عێراق ژماره (٤٥)ـی ساڵی ١٩٨٠.
٤ـ پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری دووه‌می یاسای ژماره (٣)ـی ساڵی ١٩٩٨ یاسای كوژاندنه‌وه و ئیفرازكردنی زه‌وییه‌كان له‌ناو سنووری شاره‌وانییه‌كاندا.
٥ـ پڕۆژه‌یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (١٩)ـی ساڵی ٢٠٠٧ یاسای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
٦ـ پڕۆژه‌بڕیاری دابینكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه له جه‌نگی دژی تیرۆریستانی داعشدان و خاوه‌نی هیچ یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون نین.
بڵند ئیبراهیم




