٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەی مووچەی 15 شوێن دابەش دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند، سبەی سێشەممە 19/5/2015، مووچەی 15 شوێن دابەش دەكرێت.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، كە وێنەیەكی بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان نێردراوە، سبەی سێشەممە مووچەی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی كارەبا، وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان، وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی، وەزارەتی رۆشنبیری، دەستەی وەبەرهێنان، ئەنجوومەنی دادوەری، دەستەی  دەسپاكی، دەستەی مافی مرۆڤ، دەستەی ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم، دەزگای مین، دەستەی ژینگە و دیوانی چاودێری دارایی، دابەش دەكرێت.
یەحیا سابیر

هەواڵی پەیوەندیدار