٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە شەڕەكەی نێوخۆیاندا 30 تیرۆریستی داعش كوژران

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- لە شەڕە ناوخۆییەكەی نێوان تیرۆریستانی داعشدا لە مووسڵ، 30 تیرۆریست كوژران و 100 داعشی دیكەیش دەستگیر كران.

بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، دوای ئەوەی شەوی رابرد تیرۆریستانی داعش لە نێوخۆیاندا بوو بە شەڕیان لە گەڕەكەكانی عەدن و بەكر و تەحریر، بەپێی دوائامار 30 داعش كوژراون و 100 تیرۆریستی دیكەیش دەستگیر كراون.
(مەموزینی) گوتیشی، هەر ئەمڕۆ هێزی پێشمەرگە بنكە و بارەگاكانی داعشیان لە باشیك بۆردوومان كردووە و، لە ئاكامدا 9 تیرۆرست كوژران و حەوتی دیكەیش بریندار بوون، ئەمە جگە لەوەی كە سێ ئۆتۆمبێلیشیان سوتێندراون.
بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردە راشیگەیاند، داعش لە دەشتی مووسڵ دەستی بە عەرەباندن كردووە و زەویی كوردەكان دەفرۆشێتە عەرەبەكان بۆ ئەوەی ئیدی كورد بۆ ئەو ناوچانە نەگەڕێنەوە.
بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار