داعش به‌ره‌و حه‌بانییه به‌ڕێكه‌وت.. حه‌شدی شه‌عبی لێن

به‌غدا-KDP.info- شایه‌تحاڵ و چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی هێزه‌كانی عێراق ده‌ڵێن، تیرۆریستانی داعش، له ڕۆژهه‌ڵاتی شاری ڕه‌مادییه‌وه وا به‌ره‌و سه‌ربازگه‌كه‌ی حه‌بانییه به‌ڕێكه‌وتوون، كه مه‌به‌ستیانه هێرش ببه‌نه سه‌ر ئه‌و چه‌كدارانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی كه لوێ كۆ بوونه‌ته‌وه و مه‌به‌ستیانه له‌وێوه هێرش بكه‌نه سه‌ر داعش.
سه‌ربازگه‌ی حه‌بانییه كه ده‌كه‌وێته سه‌ر ڕێگه‌ی سه‌ره‌كیی به‌غدا، ته‌نیا 30 كیلۆمه‌تر له ڕه‌مادیی نێوه‌ندی ئه‌نباڕه‌وه دووره و دوێنێ یه‌كشه‌ممه به ته‌واوی كه‌وته ده‌ست داعشه‌وه.
ڕۆیته‌رز- زریان زیاد




