٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەینێ رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوو دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان دەڵێ، سبەینێ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لەبارەی رێککەوتنی نێوان ھەرێم وبەغدا دەدات، چونکە پێویستە ھەڵوێستی خۆیان ڕوون بکەنەوە و ناکرێت بەم شێوەیە بەردەوام بێت.

ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەفراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان (ئەشواق جاف) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند:" بڕیارە سبەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبێتەوە و تێدا باس لەرێککەوتنی نێوان ھەرێم وبەغدا دەکرێت و بێ گومان بڕیارێکی لەبارەوە دەدرێت، چونکە ناکرێت بەم شێوەیە بەردەوام بێت.
(ئەشواق جاف ) گوتیشی، کاتێک وەزیری نەوتی عێراق ھاتە ھەرێمی کوردستان و بەرپرسانی ھەرێمیش داواکاری خۆیانیان پێگوتووە، بۆیە لە کۆبوونەوەی سبەی باسی لێوەدەکرێت، چونکە ئێستا بەغدا بەئاشکرا دەستوور پێشێل دەکات.
(جاف) ڕوونیشی کردەوە، پێویستە بەغدا ھەڵوێستی خۆی بۆ ھەرێمی کوردستان ڕوون بکاتەوە و بەنیازی چین، بۆیە پێویستە سبەی بڕیارێکی لەبارەوە بدەن.
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار