به‌په‌له..چه‌ند حه‌شارگه‌یه‌كى داعش خاپوور كران

کەسکێ-KDP.info-فڕۆکە جەنگییەکان بە هەماهەنگی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی چەند حەشارگەیەکی تیرۆریستانی داعشیان لە گوندی تەشت بۆردومان کرد و خاپووریان کرد.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 18ى ئایارى 2015، به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێڕه‌ڤانى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان ژماره‌یه‌ك بنكه و مۆڵگه‌ى تیرۆریستانى داعشیان له گوندى (ته‌شت) كه ده‌كه‌وێته به‌رامبه‌ر دووڕێیانى (كه‌سكێ – ته‌له‌عفه‌ر) بۆردوومان كرد.
بۆردومانه‌كه بووه‌ته هۆى خاپووركردنى مۆڵگه‌ى تیرۆریستان و كوژرانى ئه‌و تیرۆریستانه‌ى خۆیان تێیاندا حه‌شاردابوو. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل و چه‌كى قورسى تیرۆریستان له‌ناو بران.
بۆردومانكردنى ئه‌و ئامانجه سه‌ربازییانه له‌سه‌ر بنه‌ماى زانیارى هه‌واڵگرى سه‌ربازى فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه‌ى زێڕه‌ڤانى هات.
ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كه به هه‌ماهه‌نگى فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێڕه‌ڤانى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان بۆردومانى مۆڵگه و حه‌شارگه‌كانى تیرۆریستانى داعش له میحوه‌ره‌كانى ده‌وروبه‌رى مووسڵ ده‌كه‌ن.




