٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لە رواندز کۆ دەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

سۆران-KDP.info- بە بۆنەی 28ـەمین ساڵیادی ڕاپەڕینە جەماوەرییەكەی شاری ڕواندزەوە، سبەینێ ڕێوڕەسمێكی گەورە بەڕێوە دەچێت؛ بڕیارە بەو بۆنەوەیەیشەوە، ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر 25ـەمین كۆبوونەوەی خۆی لەو شارۆچكەیەدا ساز بكات.

بەڕێوەبەری شارەوانی ڕواندز (عیسا مەمەدەڕەش) وەهای بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوت: "سبەینێ سێشەممە، ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر 25ـەمین كۆبوونەوەی خۆی لە ڕواندزدا ساز دەكات، ئەو كۆبوونەوەیەیش تایبەتە بە یادكردنەوەی ڕاپەڕینەكەی ئەو شارۆچكەیە؛ كە تێیدا نوێنەری لایەنە سیاسییەكانیش بەشدار دەبن."
(مەمەدەڕەش) گوتیشی: "لەبەر وەفاداری و بۆ بەرزڕاگرتنی ئەو ڕووداوە مێژووییە، سبەی بە ڕێوڕسمێك لە ناوەڕاستی شارەكەدا ئاهەنگ دەگێڕن."
ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار