٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لەبەر دۆخی ڕەمادی عەبادی بانگهێشت دەکەنە پەرلەمان

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش‌وبەرگری لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، بڕیارە لەبەر دۆخی ڕەمادی، سەرۆکوەزیران و وەزیری ناوخۆی عێراق بانگ بکەنە پەرلەمان، تا بزانن بۆ ڕەمادی کەوتووەتە دەست تیرۆریستانی داعشەوە؟

(شاخەوان عەبدوڵڵا) بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش‌وبەرگری لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دوێنی کۆبوونەوەیەک بە بەشداریی سەرۆکی پەرلەمان و لیژنەکانی ئاسایش‌وبەرگری و ئاوارەکان و مافی مرۆڤ لەبارەی ڕەوشی ڕومادی ساز درا و، باس لەوە کرا پێویستە حکوومەت ھەموو ھەوڵێکی بخاتە گەڕ بۆ گرتنەوەی ئەو ناوچانەی داعش داگیری کردووە و، ھاوکاریی ئاوارەکانیش بکرێت."

بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش‌وبەرگری لە پەرلەمانی عێراق گوتیشی، جا بەیانی یان دووبەیانی سەرۆکوەزیران و وەزیری ناوخۆی عێراق بانگ دەکەینە پەرلەمان، تا بزانین چۆنە داعش ئا وەها هاتووەتە پێشەوە؟

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار