سێ رێگا ده‌گرنه به‌ر.. نوێنەرانی کورد لە بەغدا وا دەڵێن

به‌غدا-KDP.info- ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى نه‌وت‌وگاز له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق ڕایده‌گه‌یێنێت، بۆ پرسى ناردنى بوودجه و هۆكارى نه‌ناردنى پاره‌ى هه‌رێم له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ به‌غدا سێ رێگا ده‌گرنه‌به‌ر.
(د. تارق گه‌ردى) ئه‌ندامى كورد له لیژنه‌ى نه‌وت‌وگازى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى گوت: "کە گه‌ڕاینه‌وه به‌غدا، لە پەرلەمان و لە حکوومەتیشەوە سێ ڕێ دەگرینە بەر؛ ئه‌وه‌ى حكوومه‌ت گرنگتره، چونكه ئه‌و بابه‌ته بە دەست حكوومه‌تە، جا بەر لە هەموو شتێک دەشێ وه‌زیرى دارایى داواى ڕوونكردنه‌وه له سه‌رۆكى حكوومه‌ت بكات."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى نه‌وت‌وگاز گوتیشى "پێویسته نیازی دڵی لایه‌نه سیاسییه‌كانی ناو په‌رله‌مان بزانین، کەواتە دەشێ لەگەڵیاندا دابنیشین تا بزانین هه‌ڵوێستیان چییه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته؛ ئایا پشتمان دەگرن (حه‌یده‌ر عه‌بادى) و وه‌زیرى دارایى بانگ بکەینە په‌رله‌مان یاخود نا؛ ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵماندا بن ئه‌وا كاره‌كه ئاسان ده‌بێت، ئه‌گه‌رنا ئێمه‌ى نوێنه‌رانى كورد واژۆ كۆ ده‌كه‌ینه‌وه بۆ بانگهێشتكردنى (حه‌یده‌ر عه‌بادى) و كه‌سی پەیوەندیدار تا مەسەلەکە ڕوون بکاتەوە و بزانین لەبەر چی لە بوودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان گل دەدەنەوە؟"
(گه‌ردى) ده‌شڵێت: "جا ئەگەر ئەو دوو کارە سەری نەگرت، ئەوا دەرگای دادگای فیدارڵیان لێ دەگرین و، شکاتیان دەکەین؛ ئاخر ئەوان یاساى بوودجه‌یان پێشێل كردووه و، ئێمەیش یاسادەنەر و چادێریشن. وه‌زیرى دارایی‌ش ده‌توانێت لە ئاست خۆیەوە شکاتیان لێ بکات، ئاخر بەم دەسکاریکردنەی بوودجە، دەستیان لە کاری ئەویش وەرداوە."
نه‌شوان به‌رزنجى




