٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە خورماتوو کورد داوای دانانی سنوورێک بۆ حەشدی‌شەعبی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

خورماتوو-KDP.info-  بەڕێوەبەری ئاسایشی خورماتوو دەڵێت، بڕیارە ئەمڕۆ حزبە کوردەکان لە خورماتوو لەگەڵ شیعەکاندا کۆ ببنەوە و، داوایان لێ بکەن هەندێ بەری حەشدی‌شەعبی بگرن.

ڕائید (فارووق ئەحمەد) بەڕێوەبەری ئاسایشی خورماتوو بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ حزبە کوردەکان لە خورماتوو لەگەڵ شیعەکاندا کۆ دەبنەوە تا سنوورێک بۆ ئەو حەشدی‌شەعبیانە دابنێن کە هاتوونەتە ئەوێ؛ ئاخر ڕۆژ نییە کەسێکی خەڵکی ئەوێ نەکوژرێت و نەڕفێنرێت؛ جگە لەوە لێرەولەوێ ماڵی خەڵکیش دەسووتێنن."

ڕائید (فارووق ئەحمەد) گوتیشی، ڕاستە جارێ زیاتر سوننەکان دەکوژرێن، بەڵام سووکایەتی بە کوردیش دەکرێت و، دووکانیان لێ دەسووتێنن.

ڕوونیشی کردەوە، شیعەکان ھەموو ھەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی پێگەی کورد لاواز بکەن؛ بۆیان بکرێت پۆستی قایمقامەتی واتە تاکە پۆستەکەی دەستی کوردانیشمان لێ زەوت دەکەن.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار