حه‌مید ئەفه‌ندى: پێشمه‌رگه هێڵى ستراتیژیکی شه‌ڕى به ده‌سته‌وه‌یه.. سەرۆک لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکاندا کۆ دەبێتەوە

هه‌ولێر-KDP.info- فه‌رمانده‌یه‌كى پێشمه‌رگه دەڵێت، بڕیاره فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان له‌گه‌ڵ (سەرۆک بارزانى)ـدا كۆ ببنه‌وه و باس و خواستى پێداویستییەکانی پێشمه‌رگه بخرێته ڕوو. گوتیشی ئەو ناوچانه‌ى جێگاى مه‌ترسى بوون لە سای پێشمه‌رگەوە مه‌ترسییان لێ نەماوە.
(حه‌مید ئەفه‌ندى) به‌رپرسى میحوه‌رى باشیك له لێدوانێكدا به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیی دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "بڕیاره سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانى كوردستاندا كۆ ببێته‌وه و، باسی چەکوچۆڵ و پێداویستییەکانی لەمەولای هێزى پێشمه‌رگه بکەین؛ خۆی ئەو چەکه‌ى ئێستا به ده‌ست پێشمه‌رگه‌ى كوردستانەوەیە، بۆ ئه‌م قۆناغه باشه به‌ڵام لەمەولا پێویستى به چه‌كى قورس ده‌بێت؛ ئێستا ئێمه له شه‌ڕێكى ده‌سته‌ویخه‌داین له‌گه‌ڵ داعش، نازانین دواى داعش چى دیكه دێته پێشه‌وه، بۆیه گرینگه سنوورى كوردستان به‌هێز بكرێت تا ئیتر كه‌س نه‌توانێت زه‌فه‌رمان پێ ببات؛ جا با هاوپه‌یمانانیش باش بزانن ئەم عێراقە ئاخێزگەی دەستە و تاقمی توندڕەوە، کێ دەڵێ پاش داعش وشکەتاقمێکی دی سەر هەڵناداتەوە؟ جا ئا لەبەر ئەوە دەبێ هێزى پێشمه‌رگه پڕچه‌ك بكرێت".
گوتیشى: "به داخه‌وه ئاسایشی عێراق بێخاوەنە و، سوپاى عێراقی پێ بەرزەفت ناکرێت و، دەبێ خەڵکی هەر ناوچەیەک و، خۆیان ئاسایشی ناوچەکەیان دابین بکەن. بە دڵنیاییه‌وه هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان هێڵى ستراتیژى ئه‌منیى و جوگرافیى خاكى كوردستانى به ده‌سته‌وه‌یه؛ ئه‌و ناوچانه‌ى بووبوونه جێگاى مه‌ترسى و، به ده‌ست داعشه‌وه بوو، ئێستا پێشمه‌رگه مه‌ترسییەکەی لێ ڕەواندووەتەوە و، سەنگی شەڕی گۆڕیوه".
كارزان هەورامى




