په‌رله‌مانتاران له‌سه‌ر خراپیى كوالێتى به‌نزین كۆ ده‌بێته‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- په‌رله‌مانتارێک دەڵێ، پەرلەمانی كوردستان خەمی ئەو بەنزینە خراپەی هەیە و، شوێنی دەگرێت.
خەڵک لەو به‌نزینە خراپەی به‌نزینفرۆشییە حكوومییه‌كان بە گلەیینە و، سكاڵایه‌كى زۆریان داوه‌ته لایه‌نى په‌وه‌ندیدار؛ (دڵشاد شه‌عبان) جێگرى سه‌رۆكى لێژنه‌ى سامانه سروشتییه‌كان له په‌رله‌مانى كوردستان له لێدوانێكدا به ماڵپه‌ڕى فه‌رمى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "به داخه‌وه به‌نزین زۆر خراپ بووه و ئێستا له سه‌رجه‌م شاره‌كانەوە زانیاریمان پێ گه‌یشتووەتەوە؛ ئه‌مڕۆ ئەندامانی لێژنه‌ى سامانه سروشتییه‌كان بۆ ئەو بابەتە کۆ دەبینەوە و، تاوتوێی دەکەین بەشکەم چارەسەرێکی بۆ بدۆزینەوە. له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كاندا قسه‌م كردووه پاش كۆبوونه‌وه‌کە بچینە لە وەزارەتیشدا کۆ ببینەوە بزانین گرفتەکە لە کوێوەیە و، ئینجا لەگەڵ لایەنی وەک پارێزگا و، وەزارەتی ناوخۆ چارەی بکەین."
گوتیشى: "دیارە هەتا چارەیشی نەکەین واز ناهێنین؛ خه‌ڵك له‌وه زیاتر ناتوانێت ددان به خۆیدا بگرێت، به تایبه‌تى کە گەرما وا داهاتووە و، گرفتى ئۆتۆمبێل زیاتر ده‌بێت".
كارزان هەورامى




