چوونی شاندەکەی پەرلەمان بۆ بەغدا هەڵوەشایەوە

ھەولێر-KDP.info- بڕیار بوو ئەم ھەفتەیە شاندێکی پەرلەمانی کوردستان سەردانی بەغدا بکات، بەڵام هەرچی سکرتێری پەرلەمانی کوردستانە دەڵێت، بەھۆی نادروستیی پەیوەندی نێوان ھەرێم و عێراقەوە ئەو سەردانە ئەنجام نادرێت.
سکرتێری پەرلەمانی کوردستان (فەخرەدین قادر) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "دیارە نییە سەردانە کەی ئەنجام دەدرێت، بەڵام ئەم ھەفتەیە سەردانەکە بۆ بەغدا ھەڵوەشاوەتەوە و دیاریش نییە کەی سەردانەکە دەکرێت."
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا شاندێکی پەرلەمانی عێراق سەردانی ھەرێمی کوردستانی کرد، بڕیاریش بوو وەک وەڵامدانەوەی ئەو سەردانە، شاندێکی پەرلەمانی کوردستان سەردانی بەغدا بکات.
بڵند ئیبراھیم




