٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هیوا میرزا سابیر: یه‌كهه‌ڵوێستیى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان خاڵى به‌هێزى ئه‌م قۆناغه‌ى هه‌رێمى كوردستانه

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-    گوته‌بێژى یه‌كگرتووى ئیسلامیی كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، كورد قازانجبه‌رى سه‌ره‌كییه‌ ئه‌گه‌ر بێت و له ڕووى یاساییه‌وه‌ كار بۆ ناوچەکانی دەرەرەوەی ‌ دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بکرێ؛ ده‌شڵێت: "یه‌كگرتووییەکەی هێزه‌ سیاسییه‌كانى كوردستان ده‌نگى كوردى به‌هێز كردووه‌".

(هیوا میرزا سابیر) گوته‌بێژى یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان له‌ لێدوانێكدا بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموكراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "هەموو پرسێک‌ دەبێ به ‌یه‌كڕیزى و ته‌بایى تاوتوو بكرێ و، بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت؛ یه‌كهه‌ڵوێستیى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان خاڵى به‌هێزى ئه‌م قۆناغه‌ى هه‌رێمى كوردستانه ‌كه‌ ئێستا حكوومه‌تێكى بنكه‌فراوان ئیداره‌ى ده‌كات؛ لایه‌نه‌ سه‌ره‌كى و براوه‌كانى هه‌ڵبژاردن به‌شدارن له‌و حكوومه‌تەدا؛ ئێستا زۆر به ‌جیددى هاتووینه‌ته‌ پێشه‌وه‌ بۆ دانوستان و گفتوگۆ؛ له‌ كۆبوونه‌وه‌ لەگەڵ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستاندا جه‌ختمان له‌‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ نابێ واز لە دانوستان بهێنین، وەک چۆن ئێستایش پێیەوە خەریکین. خۆی‌ ئێستا لەبەر ئەو یەکدەنگی و یەکهەڵوێستییە ده‌نگى كورد به‌رانبه‌ر به‌ به‌غدا به‌هێز بووه‌."

گوتیشى: "هه‌ندێك پرس هه‌ن هه‌رێمى كوردستان سازشیان له‌سه‌ر ناكات، به ‌تایبه‌تى ناوچه‌ كوردستانییه‌كان و بابه‌تى مافى گه‌لى كورد له ‌به‌غدا؛ ئێمه‌ له‌ هەموو كۆبوونه‌وەیەک‌ و لە كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانیشدا جه‌خت له‌ مافى گه‌لى كورد ده‌كه‌ینه‌وه،‌ به ‌تایبه‌تى ئه‌و ناوچانه‌ى مادده‌ى 140 دەیانگرێتەوە؛ مادامەکینێ ئه‌و ناوچانه‌ ئێستا به ‌ده‌ست پێشمه‌رگه‌وه‌یه‌، ده‌بێت بە یاسایش كارى بۆ بكەین و، كوردستان هەر دەیباتەوە. بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى ڕه‌وشى ناوچه‌كه‌ش ده‌بێت له ‌دواى داعش كارى جیددیان بۆ بكرێت تا بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر سنوورى كوردستان".

كارزان هەورامى
 

هەواڵی پەیوەندیدار