٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەولێر، ئێستا ٦٥٠هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەکات

سەرچاوە: KDP.info

 هەولێر-KDP.info-  وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی توركیا دەڵێت، لە مانگی ئاداری 2014 هەرێمی كوردستان رۆژانە دووهەزار و 300 بەرمیل نەوتی خاوی هەناردە دەكرد و، حاڵی حازر ئەو رێژەیە بۆ 650 هەزار بەرمیل رۆژانە بەرز بووەتەوە؛ دەیشڵێت، "ئامانجمان ئەوەیە كە ئەو رێژەیە بگاتە یەك ملیۆن بەرمیل".
(تانەر یڵدز) دوێنێ یەکشەممە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی: "توركیا پێشبینییەكانی لە بارەی هەرێمی كوردستان دانابوو و جەخت لەوە كرابوویەوە كە، هەرێمی كوردستان چەندە نەوتی خاو و غازی سرووشتی پێشكەشی سەرچاوەكانی وزەی وڵات و بازاڕەكانی جیهان بكات، ئەوا هەرێمی كوردستان هەر ئەوەندە بەرەو ئاساییبوونەوە دەڕوات، ئێمە لەو پێشبینییەدا سەلماندمان كە نەتەنیا ناوچەكە بەڵكو ئەمەریكایش سەرەڕای نیگەرانییەكانی، بەڵام ئەمڕۆ ناچارە ئەو پێشبینییە قبووڵ بكات، چونكە توركیا ئەوەی راست بوو ئەنجامی دابوو."
ئەو وەزیرە تورکە گوتیشی، "لە مانگی ئاداری 2014 لە هەرێمی كوردستان رۆژانە دووهەزار و 300 بەرمیل نەوت هەناردە كراوە، بەڵام ئێستا ئەو رێژەیە بۆ 650 هەزار بەرمیل رۆژانە بەرز بووەتەوە و ئەمەیش بەشێكی زۆر گرینگی هەناردەی نەوتی عێراقە كە 2.7 ملیۆن بەرمیلە و، ئامانجی ئێمە ئەوەیە كە ئەو رێژەیە لە یەك ملیۆن بەرمیل زیاتر بكەین".
(یڵدز) ئاماژەیشی دا: "توركیا بەردەوام دەبێت لەسەر هەڵوێستی باشی خۆی بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی نێوخۆیی توركیا بە سەرچاوەكانی وزە و، هەروەها دابینكردنی پێداویستییەكانی بازاڕەكانی ئەورووپا و، حاڵی حازر لە رێگای دوو بۆریی نەوتبەری 40 و 46 ئینجەوە لە هەرێمی كوردستانەوە نەوت هەناردە دەكرێت، دەزانن نەوتی بەغدا و نەوتی هەولێر هەناردە دەكرێت و داهاتی ئەو نەوتە هی هەمووی عێراقە و لەو چوارچێوەیەدا توركیا هەمیشە رێزی لە یەكێتیی عێراق گرتووە".

"ئانادۆڵ"
 

هەواڵی پەیوەندیدار