٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەفین دزەیی: هەولێر دەخوازێ حکوومەتی فیدڕاڵ لە کۆبوونەوەی سبەینێیدا ڕێککەوتنەکە جێبەجێ بکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  گوتەبێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان(سەفین دزەیی) ڕایگەیاند، لەو کۆبوونەوەیەی کە سبەی سێشەممە حکوومەتی فیدراڵ سازی دەدات، ڕێکەوتنی نێوان خۆی هەرێمی وکردستان جێبەجێ بکات، هەنگاوێکی گرینگ دەبێ و هیوایشی بۆ دەخوازن یاسای بوودجەی فیدراڵ ٢٠١٥ جێبەجی بکرێ.

(سەفین دزەیی) بە ماڵپەڕی ەفرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت، "دەخوازین حکوومەتی فیدراڵ لە کۆبوونەوەی سبەینێیدا کێشەکانی هەولێر و بەغدا بخاتە بەر باس و، هەقەبەشی هەرێمی کوردستان لە بوودجەی ٢٠١٥ دابین بکات، کە هەردوو لا لەبارەیەوە ڕێککەوتوون."

جەختیشی کردەوە لەوەی کە، "گەییشتن بە ڕێککەوتن دەبێ بەردەوام بێ، ئەو ڕێککەوتنەی کە دەڵێ دەبێ، هەرێم ڕۆژانە ٥٥٠هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکات و لە بەرانبەردا عێراق بەشەهەقی هەرێم بدات، بەڵام بە داخەوە حکوومەتی فیدراڵ بە ڕێککەوتنەکەوە پابەند نییە، وەک ئەوەی لەسەری ڕێککەوتوون."

زریان زیاد

هەواڵی پەیوەندیدار