له خورماتوو 16 كه‌س بوونه قوربانی

خورماتوو-KDP.info- سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی شارۆچكه‌ی خورماتوو ده‌ڵێ، ئه‌م ئێواره‌یه ته‌قینه‌وه‌یه‌ك شارۆچكه‌كه‌یانی هه‌ژاند و 16 كه‌س بوونه قوربانی.
ئه‌و سه‌رجاوه ئه‌منییه به مه‌داپرێسی گوتووه، ته‌قینه‌وه‌كه له ڕێی مینێكی چێنراوه‌وه بووه له نزیك قوتابخانه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی كه ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كی عه‌سكه‌ری له نێوه‌ڕاستی شارۆچكه‌كه، له ئاكامدا 3 كه‌س كوژراون و 13یش بریندار بوون.
به گوته‌ی سه‌رچاوه‌كه، هه‌ر پاش ته‌قینه‌وه‌كه هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و بریندارانیان بۆ نه‌خۆشخانه گوێزتووه‌ته‌وه و كوژراوانیش بۆ پزیشكی دادی، هاوكات ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ته‌قینه‌كه تێیدا ڕوویداوه، هێزه‌كانی لێ بڵاو كراوه‌ته‌وه.
به‌ڵام سه‌رچاوه‌كه ئاشكرای نه‌كردووه كه داخۆ قوربانیان له كام پێكهاته‌ی شارۆچكه‌ی خورماتوون، چونكه كورد، توركمان و عاره‌بیش تێیدا نیشته‌جێن.
زریان زیاد




