ڤیدیۆ؛ ڕاكردنی هێزه‌كانی سوپای عێراق له ڕه‌مادی

ئه‌نبار-KDP.info- داعش باره‌گای فه‌رمانده‌ییی ئه‌نباری داگیر كرد و هێزه‌كانی سوپای عێراقیش هه‌روا راده‌كه‌ن.
ئاژانسی فڕانس پرێس پێشتر له زاری گوته‌ببێژ و ڕاوێژكارێكی پارێزگاری ئه‌نباره‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، باره‌گای فه‌رمانده‌یی ئه‌نبار چۆڵ كراوه. زۆربه‌ی سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانیش ده‌ڵێن، هێزه ئه‌منییه‌كان له‌ژێر گوشاری هێرشی داعشدا خۆیان فه‌رمانده‌ییه‌كه‌یان چۆڵ كردووه و هه‌روا ڕاده‌كه‌ن.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كدا ده‌رده‌كه‌وێ، ئه‌و شوێنه‌ی هێزه‌كانی پێیدا ڕاده‌كه‌ن، خه‌ڵكه‌كه هۆپه‌یان بۆ ده‌كه‌ن و له‌سه‌ر ڕاكردنیان سه‌ركۆنه‌یان ده‌كه‌ن.
زریان زیاد




