چه‌ند بڕیارێك بۆ قه‌رزى بچوكى لاوان ده‌رده‌كرێت.. لاوه خۆبه‌خشه شه‌هیده‌كان ده‌به‌خشرێن

هه‌ولێر -KDP.info- به‌رێوه‌به‌ری سندووقی پرۆژه بچووكه‌كانی لاوان له وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی رایگه‌یاند، ئه‌و گه‌نجانه‌ی قه‌رزی بچوكیان وه‌رگرتووه و، له شه‌ری داعش وه‌كو خۆبه‌خش شه‌هید بوون له قه‌رزه‌كانیان خۆش ده‌بین. ده‌شڵێت، چه‌ند راسپارده‌یه‌ك ئاماده‌كراوه بۆ كارئاسانی زیاتر بۆ پێدانی قه‌رز به لاوان و به‌م نزیكانه‌ش وه‌كو بڕیار ده‌رده‌چن.
(ئارام ئه‌نوه‌ر) به‌رێوه‌به‌ری سندووقی پرۆژه بچووكه‌كانی لاوان له وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان به ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: هه‌ندێك بڕیار بۆ قه‌رزى بچووكى لاوان هه‌یه، و ئه‌و گه‌نجانه‌ی قه‌رزی بچووكیان وه‌رگرتووه، به‌ڵام له شه‌ری داعش وه‌كو خۆبه‌خش شه‌هید بوونه ئه‌وه له قه‌رزه‌كانیان خۆش ده‌بین، ئه‌ویش پاش ئه‌وه‌ی نووسراو بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌كه‌ین بۆ ده‌ركردنی فه‌رمانی لێ‌خۆش بوون له قه‌رزه‌كه.
(ئارام ئه‌نوه‌ر) گوتیشى: چه‌ند راسپارده‌یه‌ك ئاماده كراوه بۆ كارئاسانی زیاتر بۆ پێدانی قه‌رز به لاوان و به‌م نزیكانه‌ش وه‌كو بڕیار ده‌رده‌چن، گوتیشی: بڕیاره‌كان بۆ ئاسانكاریی و چاره‌سه‌ركردنی كه‌موكوڕییه‌كانه، هه‌روه‌ها زۆرێك قه‌رزیان وه‌رگرتووه، به‌ڵام به‌هۆی ره‌وشی خراپی ئابوورییه‌وه قه‌رزه‌كنیان نه‌گه‌راندۆته‌وه، بۆ ئه‌وانه‌ش بڕیاری تایبه‌ت ده‌بێت.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی سندووقی قه‌رزی لاوان زیاتر گوتى: رێنمایی گه‌راندنه‌وه‌ی قه‌رزیان ده‌ستكاری كردووه و رێنمایی گه‌راندنه‌وه‌ی قه‌رزمان گۆڕیوه به شێوه‌یه‌ك غه‌رامه‌ی دواكه‌وتنی گراندنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه‌مان له هه‌ندێك حاڵه‌ت لامان بردووه و له هه‌ندێك حاڵه‌تى تریشدا سوكمان كردووه.
جێگاى بیرخستنه‌وه‌یه كه پرۆژه‌ی قه‌رزی لاوان له ته‌موزی 2011 ده‌ستی پێكردووه و تاوه‌كو ساڵی 2014 زیاترله 7 هه‌زار كه‌س لێی سوومه‌ندبوون، قه‌رزه‌كه‌ش له ملیۆنێك دینار تاوه‌كو 15 ملیۆن دیناره‌وه و به‌پێی رێنماییه‌كانیش ئه‌و كه‌سه‌ی داوای قه‌رز ده‌كات ده‌بێت ته‌مه‌نی له 15 بۆ 35 ساڵی بێت، توانای به‌رێوه‌بردنی پرۆژه‌ی هه‌بێت و، فه‌رمانبه‌ری حكوومه‌ت نه‌بێت.
یه‌حیا سابیر




