٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

به‌رله‌وه‌ی خۆیان بته‌قێننه‌وه‌، دوو هامه‌رى پڕله‌ چه‌كدارى داعش ته‌قێندرانه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

ئاسكى مووسڵ -KDP.info- به‌رپرسى راگه‌یاندنی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی رایگه‌یاند، به‌ هه‌ماهه‌نگى هێزى پێشمه‌رگه‌ى زێڕه‌ڤانى، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان 2 هامه‌رى پڕ له‌ چه‌كدارى داعشیان كرده‌ ئامانج كه‌ ده‌یانویست په‌لامارى هێزى پێشمه‌رگه‌ بده‌ن و سه‌رجه‌م چه‌كداره‌كانى داعش كوژران.


به‌رپرسى راگه‌یاندنی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی موقه‌ده‌م (دڵشاد مه‌ولوود) به‌ ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتیى دیموكراتى كوردستانى راگه‌یاند: "به‌ هه‌ماهه‌نگیى هێزى پێشمه‌رگه‌ى زێڕه‌ڤانى، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، سه‌عات 06:20 خوله‌ك، 2 هامه‌رى پڕ له‌ چه‌كدارى داعشیان كرده‌ ئامانج كه‌ ده‌یانویست په‌لامارى هێزى پێشمه‌رگه‌ بده‌ن و سه‌رجه‌م چه‌كداره‌كانى داعش كوژران.


(دڵشاد مه‌ولوود) گوتیشى: "ئه‌و دوو هامه‌ره‌ى چه‌كدارانى تیرۆیستى داعش له‌ نێوان گوندى " ئه‌بتێشه‌" و "محه‌له‌بییه‌" كه‌ ده‌كه‌وێته‌ به‌رامبه‌ر دووڕیانى ئاسكى مووسڵ – كه‌سكێ كرانه‌ ئامانج و به‌ نیاز بوون كرده‌وه‌ى تیرۆریستى و په‌لامارى  هێزى پێشمه‌رگه‌ بده‌ن.

 
 

هەواڵی پەیوەندیدار