كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی سه‌رۆك بارزانی و لایه‌نه‌كان، بۆ یه‌كڕیزیی گه‌لی كورد گه‌لێك گرینگه

هه‌ولێر-KDP.info- فڕاكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێ، ''به‌تایبه‌تی ئه‌مڕۆ كه عێراق ئه‌و قه‌یرانه‌ی خستووه‌ته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، پێویسته لایه‌نه سیاسییه‌كان پێكه‌وه و یه‌كبڕیار و یه‌كهه‌ڵوێست و یه‌كده‌نگ ڕووبه‌ڕووی ئه‌و بڕیاره ببنه‌وه، به‌ڵام ده‌یشڵێت ئه‌وه ئه‌ركی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه هه‌موو لایه‌نه‌كان كۆ بكاته‌وه و قسه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات و ئه‌و یه‌كڕێزییه دروست بكات، بۆیه ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی به‌یانی هه‌نگاوێكی ئیجابییه و زۆر گرینگه.
سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان(مه‌روان گه‌ڵاڵی) بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: ''ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ی به‌یانی له نێوان سه‌رۆكی هه‌رێم و لایه‌نه‌كان ده‌كرێت، شتێكی زۆر ئیجابییه و گرینگه و، هیوادارین ئه‌و جۆره كۆبوونه‌وانه به‌رده‌وام بن بۆ ئه‌وه‌ی ماڵی كوردی په‌رته‌وازه نه‌بێت.''
(مه‌روان گه‌ڵاڵی) زیاتر گوتی: ''پێویسته هه‌موومان به‌تایبه‌تی ئه‌مڕۆ كه عێراق ئه‌و قه‌یرانه‌ی خستووه‌ته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان پێویسته لایه‌نه سیاسییه‌كان پێكه‌وه به یه‌ك بڕیار و یه‌كهه‌ڵوێست و یه‌ك ده‌نگ ڕووبه‌ڕووی ئه‌و بڕیاره ببنه‌وه، ئه‌وه‌یش ئه‌ركی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه هه‌موو لایه‌نه‌كان كۆ بكاته‌وه و قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكات و ئه‌و یه‌كڕێزییه دروست بكات، بۆیه ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ی به‌یانی هه‌نگاوێكی ئیجابییه و زۆر گرینگه ئه‌و كۆبوونه‌وانه به‌رده‌وام بن، چونكه له رابردوودا له نه‌بوونی ئه‌و جۆره كۆبوونه‌وانه ماڵی كوردی په‌رته‌وازه ببوو یه‌كده‌نگ نه‌بووین له لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له (مالیكی) و له زۆر بڕیاری دیكه‌یشدا هه‌ر لایه‌نێك خاوه‌نی بڕیارێك بوو، به‌ڵام ئه‌و جۆره كۆبوونه‌وانه یه‌كگرتنی میلله‌تی كورد پته‌وتر ده‌كات.''
( گه‌ڵاڵی) گوتیشی: سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌ورووپا زۆر گرینگ و له كات و ساتی خۆیدا بوو، هه‌م شانده‌كه و هه‌م سه‌ردانه‌كه له شوێنی خۆیدا بوون".
رابین شێروانی




