به داگیركردنی فه‌رمانده‌یی ئه‌نبار، داعش ده‌ستی به‌سه‌ر ناوه‌ندی پارێزگاكه‌دا گرتووه

ئه‌نبار-KDP.info- داعش باره‌گای فه‌رمانده‌ییی ئه‌نباری داگیر كرد و به‌مه‌یش ده‌كرێ بگوترێ ده‌ستی به‌سه‌ر ناوه‌ندی پارێزگاكه‌دا گرتووه.
وه‌ك ئاژانسی فڕانس پرێس له زاری گوته‌ببێژ و ڕاوێژكارێكی پارێزگاری ئه‌نباره‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، باره‌گای فه‌رمانده‌یی ئه‌نبار چۆڵ كراوه. زۆربه‌ی سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانیش ده‌ڵێن، هێزه ئه‌منییه‌كان له‌ژێر گوشاری هێرشی داعشدا خۆیان فه‌رمانده‌ییه‌كه‌یان چۆڵ كردووه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق(حه‌یده‌ر عه‌بادی)یش داوا له حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات، بۆ به‌شداری له ئازادكردنی ئه‌نباردا به‌شداری بكه‌ن، ئه‌مه‌یش گوایه پاش ئه‌وه دێ كه ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكه و سه‌رۆكهۆزه‌كان وه‌ها داوایه‌كیان كردووه.
زریان زیاد




