٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەلی هالۆ: هەوڵی باشتركردنی بەنزین دەدەین..وەڵام نەدرێینه‌وه‌ پێوستە گوشار دروست بكەین

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەندامێكی لیژنەی سامانە سرووشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، سبەی لیژنەكەیان كۆ دەبێتەوە و تێیدا باس لە خراپیی جۆری بەنزین دەكەن، چونكە هاووڵاتیان گلەیی زۆریان هەیە و پێویستە باشتر بكرێت.

ئەندامێكی لیژنەی سامانە سرووشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان (عەلی هالۆ) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "بڕیارە سبەی لیژنەكەیان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ساز بدات و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی پڕۆژەیاسای بەرهەمهێنان و دۆزینەوەی نەوت دەكرێت، بۆ ئەم مەبەستەیش لەگەڵ لیژنەی یاسایی و داراییدا كۆدەبنەوە، چونكە پێویستە لە ماوەیەكی نزیكدا راپۆرتی لەبارەوە ئامادە بكەن".

(هالۆ) گوتیشی، هەر لە كۆبوونەوەی سبەیدا باس لە خراپیی جۆری ئەو بەنزینە دەكەن كە ئێستا دابەش دەكرێت و خەڵك گلەیی زۆر لەوبارەیەوە هەیە، بە تایبەت لە دهۆك، بۆیە پێویستە باشتر بكرێت و بەو جۆرە خراپە بەنزین بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش نەكرێت".

ڕوونیشی كردەوە كە، "چەندین جار ئەو داواكارییەمان ئاڕاستەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان كردووە و وەڵام نەدراوینەتەوە، بۆیە پێوستە ئەمجارە گوشار دروست بكەین".

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار