داعش فرۆشگاكانی جلی ژنانە دادەخات و سەری دوو ئەفسەریش دەبڕێت

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتیی كوردستان رایگەیاند، داعش بڕیاریان داوە كە دەبیت پێش هاتنی رەمەزان خاوەن فرۆشگاكانی فرۆشتنی جلی ژنانە، دوكانەكانیان تاوەكو دوای جەژنی رەمەزان دابخەن.
بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان (عیسمەت رەجەب)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "تیرۆریستیانی داعش هەموو دوكانەكانی فرۆشتی جلی ژنانە لە پێش هاتنی رەمەزان دادەخەن و رێگا بە هیچ كەسێك نادەن تا دوای جەژن دوكانەكانیان بكەنەوە".
(رەجەب) گوتیشی، هەر ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش ١٢شوفێریان دەستگیر كردووە كە لە رێگای نێوان مووسڵ-بەغدا كار دەكەن.
ڕوونیشی كردەوە، تیرۆریستانی داعش هەر ئەمڕۆ سەری دوو ئەفسەری سوپای عێراقیان بە ناوەكانی رائید (ئیحسان تۆفیق) و نەقیب (عەلی حامد)ـیان لە گرتووخانەی بادۆش بڕیوە.
بڵند ئیبراهیم




