شەش ملیۆن بێكار لە عێراقدا هەیە

بەغدا-KDP.info- وەزارەتی پلاندانی عێراق ئاشكرای كرد، شەش ملیۆن بێكار لە عێراقدا هەیە كه زۆربەی بێكارەكان لە چینی لاوانن و، هۆكارەكەیشی شەڕی داعش، ئاوارەبوون و خراپیی باری دارایی وڵاتەكەیە.
بەپێی راپۆرتێكی وەزارەتی پلاندانانی عێراق كە وێنەیەكی دەست ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان كەوتووە، نزیكەی شەش ملیۆن بێكار لە عێراقدا هەیە، هۆكارەكەیشی شەڕی داعش و ئاوارەبوون و خراپیی باری دارایی عێراق و داخستنی چەندین كارگەیە.
بە گوێرەی راپۆرتەكەی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، ئەو ژمارە زۆرەی بێكاربوون و هەڵكشانی ئامارەكانی بێكاری، بۆ لاوازیی پلانی حكوومەت و كەرتی تایبەت و كەمیی وەبەرهێنانی بیانی لە عێراقدا دەگەڕێتەوە.
وەزارەتی پلاندانان ڕوونیشی كردووەتەوە، حكوومەت نەیتوانیوە دەرچووان دابمەزرێنێت و كاریان بۆ بدۆزێتەوە، بۆیە زۆربەی بێكارەكان لە چینی لاوانن.
بۆ رووپۆشكردنی بێكاری، وەزارەتی كاری عێراق 10 ملیۆن دینار بە هەر بێكارێك دەدات كە ناوی خۆی بۆ دۆزینەوەی كار تۆمار كردبێت.
یەحیا سابیر




