٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نووسینگەی حكوومەتی هەرێم لە دوبز، شێخان و كەركووك دەكرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بڕیار وایە بەم زووانە سێ  نووسینگە لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم بكەنەوە، كە پێشتر دوو نووسینگە لە دوبز و شێخان و دواتر نووسینگەیەكیش لە كەركووك دەكرێتەوە.

سەرۆكی دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان  (نەسرەدین سەعید) بە ماڵپەری فەرمیی  پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لە هەفتەی داهاتوودا نووسینگەی دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، لە دوبز و شێخان دەكرێنەوە و پاشانیش هەمان نووسینگە لە كەركووكیش دەكرێتەوە".

(نەسرەددین) ئەوەیشی خستە ڕوو: "نۆ نووسینگەی دەسەتەكەمان لە چەند ناوچەیەكی دیكەی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم هەیە و ژمارەیەكی دیكەیش بە فەرمی بۆ خزمەتكردنی خەڵكی ئەو ناوچانە دەكرێنەوە".

سەرۆكی دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان ئاماژەیشی دا، لە رێگەی ئەو نووسینگانەوە كێشە و داواكارییەكانی خەڵك لەو ناوچە كوردستانیانە دەگەیەندرێتە حكوومەتی هەرێم.

گوتیشی: "ئامانجمانە خزمەتی ئەو ناوچانە بكەین و بە تەنگ كێشەكانیانەوە بچین و گرفتەكانیشیان بگەیەنینە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان".

یەحیا سابیر

هەواڵی پەیوەندیدار