٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

شەڕ لە نێوان داعشە بیانی و عێراقییەكاندا دروست بوو.. 12ـیان لە یەكدی كوشتن

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14ـی پارتی رایگەیاند، لەسەر وەرگرتنی چەند پۆستێك شەڕ لە ‌نێوان 2 گرووپی تیرۆریستانی داعش له مووسڵدا رووی داوە و،‌ لە ئاكامدا 12 تیرۆریست كوژراون.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان (سەعید مەموزینی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمرۆ یەكشەممە لەنێو شاری مووسڵ شەڕ لە نێوان 2 گرووپی تیرۆریستانی داعشی بیانی و عێراقیدا دروست بوو و، لە ئەنجامدا 12 تیرۆریستی داعش كوژراون، لەنێو كوژراوەكانیشدا دوو تیرۆریستی بە رەگەز چیچانی هەن و، شەڕەكەیش بە هۆی دابەشكردنی تاڵان و ماڵی خەڵكی و وەرگرتنی پۆست بووە لەنێو خۆیاندا".

بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14ـی پارتی گوتیشی: "هەر ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش 85 كەسیان دەستگیر كردووە كە ئامادە نەبوون‌ بچنە بەرەكانی شەڕ، لە هەمان كاتیشدا 300 كەسیان ئازاد كردووە كە ماوەی دوو مانگە لە زینداندان، لە بەرانبەریشدا دوو ملیۆن دینار سزا دراون لەگەڵ لێدانی هەشتا جەڵدە".

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار