٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مارشی نەتەوەیی كورد بەیاسایی دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- پەرلەمانی كوردستان سەرقاڵی بەیاساییكردنی سروودی نیشتمانیی ئەی ڕەقیبە و، لیژنەی ڕۆشنبیری و یاساییش ڕاپۆرتی تایبەتی بۆ سەرۆكایەتیی پەرلەمان بەرز كردووەتەوە.

لە كۆبوونەوەیەكی نێوان سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان (د. یوسف محەممەد سادق) و جێگری سەرۆكی پەرلەمان (د. جەعفەر ئیبراهیم) و سكرتێری پەرلەمان (فەخرەددین قادر) لەگەڵ (هونەرمەند خالید ڕەشید)ـدا، باس لە شێواز و هەنگاوەكانی بەنشتیمانیكردنی سروودی ئەی ڕەقیب كرا.

 لە كۆبوونەوەكەدا كە نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەڕێوە چوو و پەرلەمانتاران و ڕاوێژكارانی لیژنەی ڕۆشنبیری ئامادەی بوون، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان سوپاسی هونەرمەند (خالید رەشید)ـی كرد، كە ساڵانێك لەمەوبەر لە ئەورووپا لەگەڵ تیپێكی مووزیكیدا مارشی نەتەوەیی (ئەی ڕەقیب)ی ئامادە كردووەتەوە، داوای لە هونەرمەندی ناوبراویش كرد، هاوكاریی لیژنەی ڕۆشنبیری بكات لە كاتی گەڵاڵەكردنی پڕۆژەیاسایەك بۆ بەنیشتمانیكردنی سروود و مارشی نەتەوەیی كورد.

(خالید ڕەشید)، سوپاسی پەرلەمانی كوردستانی كرد كە لە خەمی بەیاساییكردنی سروودی نەتەوەییدایە و هیوای خواست ئەم پڕۆژەیاسایە لە پەرلەمانی كوردستان بە زوویی دەنگی لەسەر بدرێت.

لە بەشێكی دیكەی گوتەكانیدا، (خالید ڕەشید) گوتی: "شانازییەكی گەورەیە بۆ من كە ڕۆژگارێك مارشی نەتەوەیی كوردم ئامادە كردووە، ئێستایش لە پەرلەمانی كوردستانم كە شوێنێكی پیرۆزە لام و ڕێز لەو ماندووبوونەم دەگیرێت".

لە كۆتایی دانیشتنەكەدا، سەرۆكی پەرلەمان وەك پێزانینێك بۆ ماندووبوونی لە ئامادەكردنی سروودی نیشتمانیی ئەی ڕەقیب، لۆگۆی تایبەتی پەرلەمانی پێشكەش بەو هونەرمەندە كرد.

هەواڵی پەیوەندیدار