سوپاسالارى پێشمه‌رگه: ئازادکردنی مووسڵ ئاسان نابێ

هه‌ولێر- -KDP.info-سوپاسالارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه، ئازادكردنه‌وه‌ى مووسڵ ئاسان نابێت و، ده‌بێت چه‌كى قورس بدرێته ده‌ست پێشمه‌رگه تا هاوکار بێ و ڕۆڵى لەو جەنگەدا ڕۆڵ ببینێ .
فه‌ریق (جه‌مال محه‌ممه‌د) سوپاسالارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به ماڵپه‌رى فه‌رمى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى دەڵێت، پلانێكى گه‌وره‌ى سه‌ربازى هه‌یه بۆ ئازادكردنه‌وه‌ى مووسڵ، به‌پێى ئه‌و پلانه‌یش بێت ده‌بێت ته‌واوى مووسڵ ئازاد بكرێته‌وه؛ دواتر سه‌رجه‌م ئه‌و شارانه‌ى داعشى لێیه هه‌ڵمه‌تێكى فراوانیان بۆ ئه‌نجام بدرێت.
بەڵام سوپاسالارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه دەیشڵێت: "ئازادكردنه‌وه‌ى مووسڵ به‌و شێوه‌یه ئاسان نییه، چونكه شه‌ڕى داهاتووى داعش ئه‌وه‌یه نییه هێزێك بێت له به‌رانبه‌رت شه‌ڕ بكات، بەڵکە ئه‌وان له په‌ناى خه‌ڵكى سڤیله‌وه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه و سوپاى عێراقدا ده‌كه‌ن، بۆیه پێشبینى ده‌كرێت شه‌ڕى مووسڵ قورس بێت؛ چونكه ئه‌و كاته شه‌ڕى داعش ده‌چێته خانه‌ى شه‌ڕى كۆڵان به كۆڵانەوە، ئاخر ئەوان هاووڵاتیانى سڤیل وه‌ك قه‌ڵغان به‌كار ده‌هێنن، ئه‌مه‌ش ئاسته‌م ده‌بێت بۆ ئاسمانەهێرشى هاوپه‌یمانان، کە پشتیوانیی هێزی پیادە دەکەن؛ به‌ڵام له هه‌موو ئه‌گه‌رێكدا نابێت داعش له عێراق زیاتر درێژه بكێشێت، چونكه جیا له لایه‌نه سه‌ربازییه‌كه‌ى له‌لایه‌نه فیكرییه‌كه‌یشه‌وه مه‌ترسیى بڵاوبوونه‌وه‌ى بیری توندڕۆیى چەکەرە دەکات".
ئاماژەیشی دا: "هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له باكوورى شارى مووسڵه‌وه جووڵه‌ى داعشى بڕیووه، بۆیه ئه‌گه‌ر سوپاى عێراق له باشوورى شاره‌كه و له باكوورى تكریته‌وه جووڵه بكات، ئه‌وا له باكوورى مووسڵ هیچیان پێناكرێت؛ ته‌نانه‌ت ناتوانن ڕابكه‌ن. ئێستا داعش هه‌موو هێزى خۆیان له سنووره‌كانه‌وه بردووەته‌وه ناو شارى مووسڵ و ده‌یانه‌وێت له‌وێ پێگه‌ى خۆیان به‌هێز بكه‌نه‌وه".
جەختیشی کردەوە کە، بۆ شه‌ڕى مووسڵ، پێشمه‌رگه پێویستى به چه‌كى یه‌كجار به‌هێز ده‌بێت؛ بۆیه ده‌بێت هاوپه‌یمانان بیر له پێدانى چه‌كى به‌هێز بكه‌نه‌وه.
كارزان هةورامى




