سەرۆک بارزانی و سەرۆکی حیزبەکان کۆ دەبنەوە

هه‌ولێر -KDP.info-بڕیاره سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانى كوردستان كۆ ببێته‌وه و، ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ىان بۆ بخاته ڕوو؛ لایه‌نه سیاسییه‌كانیش خۆشحاڵن به یه‌كگرتوویى ده‌نگى كورد.
بڕیاره سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانى كوردستان كۆ ببێته‌وه، (عه‌بدوڵڵا وه‌رتى)ـی گوته‌بێژى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامیى كوردستان به ماڵپه‌رى فه‌رمى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: بڕیاره سبه‌ى دووشەممە كۆبوونه‌وه‌ى حیزبه سیاسییه‌كانى كوردستان ئه‌نجام بدرێت؛ ئه‌م كۆبوونه‌وانه كه (بارزانى) له‌سه‌ر ئاستى باڵا ئه‌نجامى ده‌دات له ڕاستیدا له‌ڕووى سیاسى و نه‌ته‌وه‌ییه‌وە گرینگى و بایه‌خى خۆی هه‌یه، به‌تایبه‌تى له سه‌روبه‌ندى ئه‌وه‌ى حكوومه‌تى به‌غدا ناوبه‌ناو شه‌ڕ به هه‌رێمى كوردستان ده‌فرۆشێت."
(وەرتی) كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌ی نێوان هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان زۆر بە گرینگ ناو دەبات که تێیدا دۆخى هەنووکەیی به‌رده‌م هه‌رێمى كوردستان و هەنگاونانی بابه‌تى سه‌ربه‌خۆیى كوردستانه، دەخاتە بەر باسەوە، زیاتر گوتی "ئەم پرسە له‌سه‌رتاسه‌رى دونیادا ده‌نگى داوه‌ته‌وه و، ژماره‌یه‌ك له ده‌وڵه‌تانى دونیایش پشگیرییان بۆ پاشەڕۆژی كوردستانی سەربەخۆ نیشان داوە."
کۆبوونەوەکە کە پاش گەڕانەوەی (سەرۆک بارزانی) و شاندی یاوەریەتی بۆ ئەمەریکا و چەند وڵاتێکی ئەورووپایی، تێیدا ئاکامەکانی گفتوگۆی سەرۆک و سەرۆکی ئەمەریکا و سەردانی بۆ چیک و هەنگاریا، هاوکات دۆخی هەنووکەیی عێراق و پێوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، هەروەها جەنگی دژ بە تیرۆر دەخرێنە بەر باسەوە.
(به‌ڵێن عه‌بدوڵڵا) سه‌رۆكى حزبى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان به ماڵپه‌رى فه‌رمى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "به‌داخه‌وه عه‌قڵیه‌تى به‌غدا هه‌ندێك جار ده‌یه‌وێت بمانخاته ژێر ڕكێفى خۆیه‌وه، بۆیه ئێمه وه‌ك هه‌رێمى كوردستان خاوه‌نى ئیراده و سیاسه‌تى خۆمانین و، تەسلیم بە سیاسه‌تى هیچ لایه‌نێكی دی نابین؛ له‌هه‌مان كاتدا ده‌رفه‌تێكى مێژوویی بۆ كورد هاتووەته پێشه‌وه، ئه‌ویش پرسى سه‌ربه‌خۆیى كوردستانه، بۆیه له كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌كاندا ئه‌م پرسه به ڕاشكاوى تاوتوو ده‌كرێت."
گوتیشی: "ئیتر هه‌رێمى كوردستان دارێك نییه به ده‌ستى به‌غداوه تا چۆنى بوێت ئاوا بیجووڵێنێت، بۆیه هه‌موو هێزه سیاسییه‌كانى كوردستان هاوڕان له‌وه‌ى ئه‌وه‌ى به‌غدا ده‌یكات ناواقیعیه".
كارزان هه‌ورامى




