لیوا فازل بەرواری: داعش 90%ـی رەمادی کۆنترۆڵ کردووە و دۆخەکە زۆر خراپە

رەمادی-KDP.info- فەرماندەی فیرقەی زێرین دەڵێت، لە رەمادی شەڕ بەردەوامە و، لەئێستادا داعش 90%ـی ئەو شارەی کۆنترۆڵ کردووە و دۆخەکەیش زۆر خراپە.
فەرماندەی فیرقەی زێرین لیوا (فازل بەرواری) لە رەمادییەوە بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوتیشی: "لەئێستادا شەڕ بەردەوامە و دۆخەکە زۆر خراپە، چونکە زۆرینەی رەمادی کەوتووەتە دەست تیرۆریستانی داعشەوە کە 90% ئەو شارە دەبێت و، بەشێکی کەم بە دەست ھێزەکانی عێراقەوە ماوەتەوە."
فەرماندەی فیرقەی زێرین دەیشڵێت، فڕۆکە جەنگییەکان بە بەردەوامی مۆڵگەکانی داعش بۆردوومان دەکەن، بەڵام ئەوان ھێزێکی زۆریان بۆ ھاتووە لە سووریا و ناوچەکانی دیکەوە بۆ ئەوەی بەشداری لەو شەڕەدا بکەن.
بڵند ئیبراھیم




