٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەغدا بڕیاری داوە بڕەپارەیەکی دی بۆ ھەرێمی کوردستان رەوانە بکات

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، بڕیارە حەفتەی دادێ بەغدا برێکی دیکە پارە بۆ ھەرێمی کوردستان رەوانە بکات، کە پێشتر بە بڕیارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەشێکی پارەی مانگی نیسانی ھەرێمی کوردستان بڕدرابوو.

ئەندامی لیژنەی درارایی لە پەرلەمانی عێراق(حاکم سەرحان سلێڤانەیی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، لە چەند رۆژی دادێ، لەبارەی بەشەبودجەی ھەرێمی کوردستانەوە سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ وەزیری داراییدا کۆ دەبێتەوە، تا بزانرێ کە ھۆکارەکەی چییە ئەو بەشەبودجەیەی ھەرێمی کوردستان کە لە مانگی نیساندا بڕدراوە، کە بەشی ھەرێمی کوردستان ٨٨٢ملیار دینار بووە، ئەوان ٤٨٨ملیار دیناریان رەوانە کردووە.

(حاکم سەرحان سلێڤانەیی) گوتیشی، بڕیار دراوە تاوەکو ‌حەفتەی داھاتوو بەغدا بەشێکی دیکەی پارە بۆ ھەرێمی کوردستان رەوانە بکات، بەڵام لە کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری داراییدا بڕەکەی دیاری دەکرێت، بەڵام رەنگە ئەو بەشە بێت کە بەغدا بڕیویەتی کە زیاتر لە ٣٠٠ملیار دینار دەبێت.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار