دهۆك له یه‌كی شه‌شه‌وه گه‌نم له جووتیاران وه‌رده‌گرێت

دهۆك-KDP.info- به‌پێی نووسراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كشتوكاڵی پارێزگای دهۆك، له یه‌كی شه‌شه‌وه سایلۆكانی سنووری پارێزگای دهۆك گه‌نم له خووتیاران وه‌رده‌گرن، به‌ڵام جووتیارانی ده‌ڤه‌ره‌كه له‌وه نیگه‌رانن كه 59 ملیاری ساڵی رابردوویان له‌كن وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ماوه و هێشتا وه‌ریاننه‌گرتووه.
(نازم محه‌ممه‌د) به‌رێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانیی گه‌نم و جۆ له پارێزگای دهۆك بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی، سێ سایلۆ له سنووری پارێزگای دهۆك هه‌ن و، به هه‌رسكیان شوێنی 105 هه‌زار تۆن گه‌نمیان تێدا ده‌بێته‌وه، ئه‌مه سه‌رباری چه‌ند گۆڕه‌پانێك، به‌ڵام تا ئێستا زیاتر له 73 هه‌زار تۆن له گه‌نمی ساڵی رابردوو له‌و سایلۆیانه‌دا ماوه‌ته‌وه و بۆ وه‌رگرتنی گه‌نمی ساڵی 2015 كێشه‌ی بۆ ناوینه‌ته‌وه؛ هه‌روه‌ها زیاتر له 59 ملیار دیناری ساڵی رابردووی جووتیارانیش ماوه، كه تا ئێستا وه‌ریاننه‌گرتووه.
گوتیشی: ئێستا له شاره‌دێی ڕووڤیا ده‌ست به دروستكردنی سایلۆیه‌ك كراوه، هه‌روه‌ها له باتیلێ، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ین شوێنێك ده‌ستنیشان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به دروستكردنی ئه‌و سایلۆیه‌ش بكه‌ین، به دروستكردنی ئه‌و دوو سایلۆیه‌یش كێشه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نم له سنووری پارێزگای دهۆك تا ڕاده‌یه‌ك چاره ده‌بێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌مساڵ بۆ هه‌ر تۆنێك گه‌نمی پله‌یه‌ك 792 هه‌زار دینار و گه‌نمی پله دوو 682 هه‌زار دینار و پله سێ 572 هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت.
ڕابین شێروانی




