داعش شپرزه بووه.. چه‌ند مۆڵگه‌یه‌كیان كوتران

هەولێر-KDP.info- به‌رپرسى راگه‌یاندنى فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێڕه‌ڤانى رایگه‌یاند، پێشمه‌رگه‌ى زێڕه‌ڤانى و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان ژماره‌یه‌ك مۆڵگه‌ى تیرۆریستانى داعشیان بۆردوومان كرد و ژماره‌یه‌ك تیرۆریست كوژران.
به‌رپرسى راگه‌یاندنى فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێڕه‌ڤانى، موقه‌ده‌م (دڵشاد مه‌ولوود) به ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى راگه‌یاند: "به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هێزى پێشمه‌رگه‌ى زێڕه‌ڤانى، سه‌عات 07:30ى خوله‌كى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان ژماره‌یه‌ك مۆڵگه‌ى تیرۆریستانى داعشیان له گوندى (ته‌شت) كه ده‌كه‌وێته به‌رامبه‌ر دوورێیانى (كه‌سكێ – ته‌له‌عفه‌ر) بۆردوومان كرد و ژماره‌یه‌ك تیرۆریست كوژران.
(مه‌ولوود) گوتیشى: "به گوێره‌ى زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كانمان چه‌كدارانى داعش شپرزه بوونه و، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانانیش زه‌برێكى كوشنده‌یان له تیرۆریستان داوه و ئۆتۆمبێلێك و دۆشكایه‌ك تێك شكێنراوون و ژماره‌یه‌ك قه‌نناسبه‌ده‌ستیشیان كوژراون.
ده‌شڵێت، بۆردوومانى ئه‌مڕۆى فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یمانان له‌سه‌ر بنه‌ماى زانیاریى هه‌واڵگریى هێزى پێشمه‌رگه‌ى زێڕه‌ڤانى بوو به مه‌به‌ستى له‌ناوبردنى مۆڵگه‌كانى داعش له سنوورى كه‌سكێ – ته‌له‌عفه‌ر ئه‌نجام درا.




