لیژنه‌ى دارایى، داواى ڕوونكردنه‌وه‌ى ژمێره‌ى كۆتایى ساڵى 2014 له سه‌رۆكایه‌تیی پەرلەمان ده‌كات

هه‌ولێر ـــkdp.infoـــ ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایى له پەرلەمانى كوردستان ڕایده‌گه‌یاند، وه‌زاره‌تى دارایى حیساباتى كۆتایى بوودجه‌ى ساڵى 2014ـى به نووسراوێك پێشكه‌ش به پەرلەمان كردووه، لیژنه‌ى دارایی‌ش داوایان له سه‌رۆكایه‌تیى پەرلەمان كردووه تا ئه‌و پڕۆژه‌یه بدات به لیژنه‌كه.
(د. شیرین حوسنى) ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له پەرلەمانى كوردستان به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "حه‌فته‌ى ڕابڕدوو لیژنه‌ى دارایى دانیشتنمان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى دارایى ئه‌نجام دا كه تایبه‌ت بوو به ژمێره‌ى كۆتایى ساڵى 2014 به‌ڵام كێشه‌یه‌كمان هه‌بوو كه وه‌زیرى دارایى ئه‌و پرۆژه‌یه‌ى ناردبوو بۆ سه‌رۆكایه‌تى پەرلەمان پێش دوو حه‌فته و سه‌رۆكایه‌تى پەرلەمانیش نه‌یناردبوو بۆ لیژنه‌كه‌مان.
(حوسنى) گوتیشى: "نووسراوێكى فه‌رمیمان ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى پەرلەمان كردووه و داوامان كرد كه بۆ پڕۆژه‌یه‌ى ژمێره‌ى كۆتایى ساڵى 2014 یان ڕه‌وانه نه‌كردووه بۆ لیژنه‌ى دارایى كه لیژنه‌ى تایبه‌تمه‌نده؛ ئه‌گه‌ر له به‌رده‌ستمان وێنه‌یه‌ك هه‌بووایه ئه‌وا ده‌مانتوانى گفتوگۆى له‌سه‌ر بكه‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه پێویستیمان به دانیشتنێكى تر هه‌یه به‌ڵام دیاریمان نه‌كردووه ئه‌م حه‌فته‌یه ده‌بێت یاخود حه‌فته‌ى دابێ.
(د. شیرین) زیاتر گوتیشى: "چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین سه‌رۆكایه‌تیى پەرلەمان نووسراوه‌كه‌مان وه‌ڵام بداته‌وه له‌باره‌ى پرۆژه‌ى ژمێره‌ى كۆتایى ساڵى 2014.
نه‌شوان به‌رزنجى




