ئه‌و پشتیوانییه نێوده‌وڵه‌تییه‌ى له هه‌رێم ده‌كرێ، په‌یامێكه بۆ به‌غدا

هەولێر -KDP.info- په‌رله‌مانتارى پارتى له په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ڵێت، ئه‌و هاوكاری و پشتیوانیه‌ی ئێستا له ڕووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه له هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت په‌یامێكه بۆ به‌غدا و، هیوادارین تێی بگه‌ن.
(شوان شێخ ئه‌حمه‌د) په‌رله‌مانتاری پارتى له په‌رله‌مانی كوردستان، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رى ئه‌و بارودۆخه‌ی عێراق نه‌كرێت كه هه‌یه و، مافی كوردستان و بوودجه‌كه‌ى نه‌درێت ئه‌وه به‌پێی بڕیاری ژماره 5 ساڵی 2013 په‌رله‌مانی كوردستان هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی داوه‌ته حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تا سەرچاوەى دابینکردنی پێداویستیه‌كانی پەیدا بكات و، سه‌ربه‌خۆ نه‌وت بفرۆشێت."
(شێخ ئه‌حمه‌د) گوتیشی: "هیوادارین له‌گه‌ڵ به‌غدا بگه‌ینه ئه‌نجام، ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ینه ئه‌نجام و ئه‌وان به‌رده‌وام بن له بڕینی قووتی خه‌ڵكی كوردستان ئه‌وه حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌ستی کراوەیە لە په‌یداكردنی داهات و سه‌ربه‌خۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی ده‌شڵێت، ئه‌و هاوكاریی و پشتیوانیه‌ی ئێستا له ڕووی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه له هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت په‌یامێكه بۆ به‌غدا و هیوادارین ئه‌وان تێی بگه‌ن.
یه‌حیا سابیر




