داعش كوژراو و برینداریان هه‌یه و ئاگریش به‌ربووه‌ته ناوچه‌كه

خازر -KDP.info- فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری خازر ڕایگه‌یاند، ئه‌مرۆ بۆ ماوه‌ی زیاتر له 1 سه‌عات فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان بنكه و باره‌گاكانی داعشیان بۆردومان كرد، به‌و هۆیه‌شه‌وه 11 تیرۆرست كوژراون و ئاگرێكی گه‌وره‌یش له ناوچه‌كه كه‌وتۆته‌وه.
فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری خازر مقه‌ده‌م (جادر سلێمان) به ماڵپه‌ڕیی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ بۆ ماوه‌ی زیاتر له 1 سه‌عات فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان باره‌گا و مۆڵگه‌كانی داعشیان له‌و میحوه‌ره بۆردومان كرد، به‌و هۆیه‌شه‌وه 11 داعش كوژران و ژماره‌یه‌كیشیان بریندار بوون و، ئاگریش به‌ر بووە‌ته پووش‌وپه‌ڵاشی ناوچه‌كه و هه‌موو ناوچه‌كه بووه‌ته دووكه‌ڵ.
(جادر سلێمان) گوتیشی: "ماوه‌یه‌ك ده‌بێت داعش له ناوچه‌كه هیچ جموجۆڵێكیان نه‌ماوه، هه‌ر جارێكیش ده‌ر بكه‌ون هێزی پێشمه‌رگه بۆردومانیان ده‌كات و ناهێڵین سه‌ر هه‌ڵبده‌ن، ڕۆژانه‌ش داعش به‌ره‌و دواوه ده‌چن و نا‌وێرن له ترسی پێشمه‌رگه هێرش بكه‌ن، له ڕابردووش هه‌ر جارێك هاتبن به ساغی نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه و زیانێكی زۆری گیانی و ماددیان به‌ركه‌وتووه".
ڕابین شێروانی




