٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

دەزگای بارزانی هاوكاریی 2800 خێزانی پەنابەری كرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە شێوەیەكی بەردەوام لە سەرجەم كەمپەكان و دەرەوەی كەمپەكانیش رۆژانە خۆراك و پێداویستی جۆراوجۆر بەسەر پەناخوازاندا دابەش دەكات، لەو میانەیەیشدا لە قەزای سۆران و هیران و حاجی ئۆمەران و چۆمان، پارسێلی خۆراكی بەسەر 2000 خێزانی پەناخوازدا دابەش كرد، لەگەڵ دابەشكردنی هاوكاری بەسەر پەناخوازانی رۆژهەڵات لە شارۆچكەی كۆیە و كەمپی هەرشەم.

لە بەردەوامیی خزمەتكردن بە پەناخوازان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە شێوەیەكی بەردەوام خۆراك و پێداویستیی جۆراوجۆری پەناخوازان دابین دەكات، لەو میانەیەیشدا ئەمڕۆ بۆ هاوكاریكردنی پەنابەرانی قەزای سۆران، لە هیران و حاجی ئۆمەران و چۆمان، تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوكاری لەگەڵ مانگی سووری ئیماراتی، هەستان بە دابەشكردنی پارسێلی خۆراك بەسەر 2000 خێزانی پەناخوازی عێراقدا.


هەر لە درێژەی گەیاندنی كۆمەك و هاوكارییەكان بۆ پەناخوازان، تیمی دەزگای خێرخوازیی بارزانی سەردانی شارۆچكەی كۆیە و دێگەڵەیان كرد و لەوێ هاوكارییان بەسەر پەناخوازانی رۆژهەڵاتدا دابەش كرد، هاوكارییەكەیش بریتی بوو لە پارسێلێكی خۆراكی 30 كیلۆگرامی، كە تایبەت لەلایەن دەزگاوە دابین كرابوو.
لەلایەكی دیكەوە و هەر لەدرێژەی كار و چالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ پەنابەران لەنێو كەمپەكاندا، ئۆفیسی دەزگا لە كەمپی هەرشەم بە هاوكاری لەگەڵ حكوومەتی تایوان هەستان بە دابەشكردنی ئامێری وزەی خۆر بەسەر 300 خێزانی پەناخوازدا كە پێویستییەكی زۆریان پێ هەبوو. لە لایەكی دیكە لە كەمپی ماملیان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوكاری لەگەڵ رێكخراوی "جین"ـی ژاپۆنی، هەستان بە دابەشكردنی سەللەی زبڵ بەسەر 2350 خێزانی ئاوارەی كەمپەكەدا.
 

هەواڵی پەیوەندیدار